شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: سەنگی هەواران... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی سەنگی هەواران، سەنگی هەواران سەنگی سيا ڕەنگ كۆنه هەواران [١] جای بەزمی ڕەندان نيشانگەی ياران تەختی خاڵ خاڵان نازك نازداران [٢] جه زەڵ مەزانوو سوفيد سەنگەنی ئێسته سەبەب چێش سيا ڕەنگەنی؟ [٣] كۆن عەيش‏و نيشات نەو وەهارانت؟ كۆن ئاهووی ڕەندان پۆل نازارانت؟ [٤] سەرخار چوون تۆ كۆی عەنبەر پۆشان بی دايم ئامەشۆ وەلای تۆشان بی [٥] ئێسته جای ئەوان چۆڵەن وێرانی ئەحواڵی ئەوان تۆ چێش مەزانی؟ [٦] سا كه ئێد شنەفت سەنگی سيا ڕەنگ به ئاه و ناڵه لێم ئاما به دەنگ [٧] ئەحواڵی دەردم دێوانەی بێ هۆش ئەوسا من هەمڕاز خاڵ قەتاران بێم تەكيەگای ڕەندان پۆل نازاران بێم [٨] ڕەنگم سفيد بێ چوون ڕەنگی كافوور شەوقی جەمينم ديار بێ جه دوور [٩] ناگاه پەی تەقدير چەرخی پوڕ ستەم ئێمەو نازاران جيا كەرد جه هەم [١٠] ئێسته نه پام هەن بلووشان وه شۆن [١١] فەڵەك ئەر زانێش چێش ئامان پێمان دووری نازدارا نەرمانێ پێمان [١٢] كەرداش دوچاری دووری‏و جيايی نياش به دڵدا داخی سيايی [١٣] ئی داخ هەر پەی من تا ڕۆی «ڕەستاخێز» چوون هيجرانی يار گرتەنم بەڕێز [١٤] ئايری هيجران كەوتەن نه جەرگم سياوش كەردەن سەر تا پای بەرگم [١٥] چی كوورەی ئاير من نه جۆشەنان جه سينەی «صەيدی» سياو پۆشەنان [١٦] ١. سەنگی: بەردی. سيا ڕەنگ: ڕەنگ ڕەش. هەوار: هەوارگه. واته: ئەی بەردی هەواران، ئەی بەردی ڕەشی كۆنه هەواران. ٢. جای: جێگه. ڕەندان: جوانان. نيشانگه: نيشانگا. واته: جێو شوێنی بەزم‏و ڕابواردنی جوانان بووی، نيشانگای خۆشەويستان بووی، تەختی خاڵداران‏و نازك نازاران بووی. ٣. جه زەڵ: له ئەزەلا. مەزانوو: ئەزانم. سەبەب چێش: هۆی چيه. سوفيد: سپی. سيا: ڕەش. واته: ئەزانم له ئەسڵا ڕەنگت سپی‏يه، ئێستا هۆی چيه ڕەشيت؟ . ٤. كۆن: كوا. عەيش: خۆشی. نەو وەهارانت: تازه بەهارانت. واته: كواخۆشی‏و نيشاتی تازه بەهارانت؟ كوا ئاسكه جوانەكانت؟ ! كوا نازداران كه پۆل پۆل ئەهاتنه لات؟ . ٥. ئامەشۆ: هاتووچۆ. كۆ: بەردی زل. وەلای تۆ: بۆلای تۆ. [ماناكەی لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا دێت]. ٦. تۆ چێش مەزانی: تۆ چی ئەزانيت. واته: تۆ بەردی جوانانی بۆن خۆش بوويت، به دايم هاتووچۆی لای تۆيان بوو، ئێستا كه جێی چۆڵەو وێرانەيه، هەواڵی ئەوان تۆ چی ئەزانی؟ . ٧. ئێد: ئەمه. شنەفت: بيست. [ماناكەی لەگەڵ 'سێ' هۆنراوەی دواييدا دێت]. ٨. مەر: مەگەر. نمەزانی: نازانی. چی: بۆ. بيم: بووم. ٩. واته: سا كه ئەمەی بيست ئەو بەرده ڕەشه دەستی كرد به ئاخ ئاخ‏و ناڵه ناڵ، وا هاته دەنگ‏و وتی: هەواڵی دەردم ئەی دێوانەی بێ هۆش مەگەر نازانی؟ نازانی هۆی چيه كەوا ڕەش پۆشم؟ ئەوسا من هاوڕێی خاڵ قەتاران بووم، شوێن‏و جێی خۆشی جوانان‏و پۆلی نازداران بووم، ڕەنگم ئەوسا وەكوو كافوور سپی بوو، شەوقم له دوورەوه ديار بوو... ١٠. واته: كوتووپڕ ڕۆژێك چەرخی ستەمكار ئێمەو نازدارانی لەيەك كردو دووری‏و جيايی خسته به ينمانەوه. ١١. نه پام هەن: نه پێم هەيه. بلوو: بڕۆم. وه شۆن: بەشوێنيانا. واته: ئێستا نه پێم هەيه بچم بەشوێنياناو نه ئەزانم شوێنيان لەكوێيه. ١٢. ئەر زانێش: ئەگەر ئەيزانی. چێش ئامان: چی هاتووه. پێمان: به ئێمه. واته: ئەگەر فەڵەك ئەيزانی چيمان پێ هاتووه قەت دووری نازدارانی پێ نەئەنواندين‏و له يەكتری دوور نەئەخستينەوه. ١٣. كەرداش: كردمی. نياش به دڵدا: نای به دڵما. واته: كردمی به دوچاری دووری‏و جيا بوونەوه، وه داخی ڕەشی نا به دڵما. ١٤. ئی: ئەم. پەی من: بۆ من. رەستاخيز: قيامەت، ڕۆژی حەشر. واته: ئەم داخه ڕەشه وا له هيجرانی يارا گرتوومه تا قيامەت هەر ئەمێنێ. ١٥. ئاير: ئاگر. سياوش كەردەن: ڕەشی كردووه. واته: ئاگری دووری كەوتووەته جەرگم، ڕەشی كردووه سەر تا پێی بەرگم، لەشم هەموی ڕەش بووه. ١٦. واته: من له كوورەدا وام لێ نەهاتووه، جۆشم نەخواردووه، بەڵكو له كوورەی دەروونی سينەی «صەيدی»يەوه ڕەش هەڵگەڕاوم، يانێ: به ئاگری دەروونی ئەو جۆشم خواردووه وا بەم جۆره ڕەش داگيرساوم.